خامه‌نه‌یی: بۆ قه‌یرانی سوریا و ناوچه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكه‌ین
تاران به‌ره‌نگاری سیاسه‌تی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی رایگه‌یاند ئامانجی سه‌ره‌كی واشنتۆن، راوه‌ستاندنی ئیرانه و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به "دوژمنایه‌تی ئاشكرای حكومه‌تی ئه‌مریكا و كۆنگریس به‌رامبه‌ر ئیران پاش رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كرد".
ریبه‌ری ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ قوتابی و خوێندكاران رایگه‌یاند ئێران نایه‌وێت بۆ پرسه‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگی بكات.
خامنه‌یی هه‌روه‌ها ئاماژه به خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ دژایه‌تیكردنی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند پاش رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، حكومه‌تی ئه‌مریكا و كۆنگرێس به ئاشكرا دژایه‌تی ئێران ده‌كه‌ن.
هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌شی بۆ ئه‌م بابه‌ته خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "پێشتر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمن ئه‌ركێكی روون و شیاوی تێگه‌یشتن بۆ ته‌واوی خه‌ڵك بوو، به‌ڵام ئێستا پرسه‌كه ئالۆزه و بواری فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و ئه‌منی به‌خۆوه گرتووه، كه ئه‌ركێكی سه‌ختر به‌دوای خۆیدا هێناوه و پێویسته به چاوێكی كراوه و وردبینی و عه‌قل و بیركردنه‌وه به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه".
هه‌روه‌ها به توندی هێرشی كرده سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، كه تاران دژی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا له كاروباری ناوچه ده‌وه‌ستێته‌وه‌و هه‌ڵویستی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پرسه‌كانی ناوچه به عه‌قلانی وه‌سفكرد.