باڵيۆزى سعووديه له به‌غدا: ئێران سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كانه
باڵيۆزى سعووديه له عێراق سامر سه‌بهان رايگه‌ياند، ئێران له پشت قه‌يرانى ناو وڵاته عهرهبييهكانهوهيه.
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى سعووديه له عێراق سامر سه‌بهان رايگه‌ياند، ئێران له پشت قه‌يرانى ناو وڵاته عهرهبييهكانهوهيه.
سه‌بهان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، وڵاته‌كه‌ى ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كى ستراتيژى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بێت و ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه نييه به‌غدا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ تاران بپچڕێنێت.
گوتيشى: ئێران هۆكارى سه‌ره‌كى قه‌يرانه‌كانى ناو وڵاتانى عهرهبييه و بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى درووستبوونى ناكۆكى تائيفى له ناوچه‌كه‌دا.
رۆژنامه‌ى رياز وته‌كانى باڵيۆزى سعوديهى له عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌شى باسكردووه، سعوديه ده‌يه‌وێت له عێراقدا ناكۆكييهكان كه‌مبكرێنه‌وه و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه بۆ كێشه‌كانى ئه‌و وڵاته بدۆزرێنه‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد، ئێران چاره‌ى عه‌ره‌ب و وڵاتانى عه‌ره‌بى ناوێت و دهيهوێـ له‌ناويان به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕه‌پانه‌كه له‌به‌رده‌م خۆي‌دا واڵا بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناكۆكى و شه‌ڕ و ئاژاوه له ناو وڵاتانى عه‌ره‌بى درووستده‌كات.