داعش ماڵى قائيمقامى شه‌رگاتى ته‌قانده‌وه
رێكخراوى داعش ماڵى قائيمقامى قه‌زاى شه‌رگاتى له ناوه‌ڕاستى قه‌زاكه ته‌قانده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى داعش ماڵى قائيمقامى قه‌زاى شه‌رگاتى له ناوه‌ڕاستى قه‌زاكه ته‌قانده‌وه.
عه‌لى دودح، قائيمقامى قه‌زاى شه‌رگات له باكوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دينى هه‌ڵكه‌وتوو له دوورى 170 كيلۆمه‌تر له باكوورى به‌غدا، رايگه‌ياند، ئێواره‌ى رابردوو، رێكخراوى داعش ماڵه‌كه‌ى ئه‌ويان له ناوه‌ڕاستى شه‌رگاتى باكوورى تكريت ته‌قاندووه‌ته‌وه.
دودح ئه‌وه‌شى خستووهتهڕ,و، ماوه‌ى دوو ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌يدا ناچار بووه شه‌رگات به‌جێبهێڵێت و به ئاواره‌يى ژيان به‌سه‌ر به‌رێت و له‌و ماوه‌يه‌شدا داعش ده‌ستيان به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌يدا گرتووه.