به ئینفۆگرافیك، زۆرترین زانیاریی له باره‌ی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان فره‌نسا و ئایسله‌ندا ببینه
له قۆناخی هه‌شتی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، ئه‌مشه‌و له كات 10:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان، هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندای سه‌ركێشی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌بێته‌وه، براوه‌ی ئه‌م یارییه له قۆناخی پێشكۆتایی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌یه‌ك ده‌گات.
هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا و ئایسله‌ندا كه تا ئێستا له یۆرۆی 2016 تووشی هیچ شكستێك نه‌بوون، له مێژوودا 11 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، كه‌ڵه‌شێره‌كان تا ئێستا هیچ یارییه‌كیان له به‌رانبه‌ر ئایسله‌ندا نه‌دۆڕاندووه، خاوه‌نی 8 سه‌ركه‌وتن و 3 یه‌كسانبوونن، هه‌ركاتێكیش ئایسله‌ندا له نێو خاكی فره‌نسا یاریی كرد بێت دۆڕاوه.
كوردستان24 به ئینفۆگرافیك زۆرترین زانیاریتان له باره‌ی ئه‌م یارییه پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ بینی كلیك له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه‌ن.