لیوا كوردهكهی سوپای عێراق دوو گوندی دیكهی له دهست داعش دهرهێنا
زیاتر لە 30 تیرۆرستی داعش كوژراون
K24 - ههولێر:
ئەفسەرێكی سوپای عێراق رایگەیاند، لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكانیان لە باشووری مووسڵ, ئەمڕۆ دوو گوندی دیكەیان لە دەستی داعش رزگاركردووە.
رائید ئەمین شوانی ئەفسەر لە لیوای 91ی ھەولێری فیرقەی 15ی سوپای عێراق، بە ماڵپەڕی كوردستان24ی راگەیاند: "لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنیان لە باشووری مووسڵ ھێزەكانیان بە پشتیوانی لیوای 37 ی زرێپۆش توانیویانە ھەر یەك لە گوندەكانی حهسرییه و مهحهل و باكووری كهرامه لە دەستی داعش رزگار بكەن".
لەبارەی زیانە گیانیەكانی داعشەوە ئەو ئەفسەرەی سوپای عێراق گوتیشی: "لەم شەڕەدا زیاتر لە 30 تیرۆرستی داعش كوژراون".
ئاماژەشی بەوەدا داعش بۆمب و مینی چێندراوی لەو ناوچەیە داناونەتەوە، تیمهكانیان سهرقاڵی ههڵگرتنهوهی مینه چیندراوەكانن ".