سەرۆكایەتیی هەرێم ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری بەغدا دەكات
به‌هۆیه‌وه 300 كه‌س بوونه قوربانی
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی 3ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016ی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌كات، كه تێیدا به‌لانی كه‌م، 300 بوونه قوربانی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەرەبەیانیی ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 7ـی 2016 لە ئەنجامی دوو كردەوەی تیرۆریستی لە شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێگوناح شەهید و بریندار بوونە.
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەن و ترسنۆكانەی تیرۆریستان دەكەین كە دوژمنی هەموو بەها ئاسمانی و مرۆڤییەكانن و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
پەلاماردانی تیرۆریستان بۆ سەر ئاسودەیی و ژیانی هاووڵاتیان دادی شكستەكانیان نادات و لەوە دڵنیاین كە تیرۆریستەكان بە ئامانجەكانیان ناگەن و لە هەر شوێنەك بن چارەنووسیان شكست و لەناوچوونە.