بە وێنە.. رێوڕەسمی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە سلێمانی

K24 - سلێمانی
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کریستیانەکانی سلێمانی، یادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح کرایەوە.
ئێوارەی رۆژی 24ی کانوونی یەکەمی 2022 لە شاری سلێمانی و لە کڵێسای ماریوسف، یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح کرایەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە کریستیانەکانی سلێمانی ئامادەی بوون، نوێژی تایبەت بەو رۆژە کراو، نزا بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کورستانی عێراق کرا.
لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی 300 ھەزار کریستیان دەژین لە نەتەوەکانی ئەرمەن، کلدان، سریان و ئاشوورن. جگە لە قەزای عەنکاوە کە ناوەندی کریستیانەکانی کوردستانە ھاوکات بەشێکی زۆریشیان لە قەزای شەقڵاوە، کۆیە و سۆران لە سنووری پارێزگای ھەولێر و لە پارێزگای دھۆکیش دەژین.
ھاوکات بەھۆی بارودۆخی رابردووی عێراق، نزیکەی 120 ھەزار کریستیان وەک ئاوارە لە ھەرێمی کوردستان نیشتهجێن و بەشداری رێوڕەسمە ئاینییەکەیان دەکەن.
فۆتۆ:aa





