عه‌بادی ئه‌م 7 بڕیاره‌ی ده‌ركرد
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا، كه نزیكه‌ی 300 بوونه قوربانی، 7 بڕیاری ده‌كرد.
- پێویسته سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، كاركردن ئامێری پشكنینی (ئای دی ئه‌ی) رابگرێت و له‌سه‌رجه‌م بازگه‌كان بكشێندرێته‌وه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆشی عێراق، دووباره لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی گه‌نده‌ڵی بۆ كڕینی ئه‌و ئامێرانه ده‌ستپێده‌كات.
- پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ به زووترین كات ئامێری پشكنینی "راپسكان" له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ی شاری به‌غدا دابنێت.
- پێویسته سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا په‌له‌بكات له ته‌واوكردنی پشتێنه‌ی ئه‌منی به‌غدا به سوودوه‌رگرتن له توانای وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه و پارێزگای به‌غدا.
- پێویسته سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌رسیۆانه هاوبه‌شه‌كان، هه‌وڵه‌كانییان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ چاودریكردنی ئاسمانی و هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كان له‌سه‌ر پایته‌خت و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، بۆ ئاشكرا كردنی شوێنی تیرۆریستان.
- به‌كارهێنانی ئامێری مۆبایل، له‌لایه‌ن بازگه‌كانه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و ده‌زگای چاودێرییش به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌كات.
- پێویسته سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا، بازگه‌كان دووباره رێكبخه‌نه‌وه و به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كان دابنێنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك گرفت بۆهاتووچۆی هاووڵاتییان دروست نه‌كات، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی هێزه‌كانی پاڵپشتیكراو به به هاوكارییه هه‌واڵگرییه‌كان.
- به‌رپرسیارێتی كه‌رته ئه‌منییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا هه‌واڵگری و ئه‌منیی و نیشتمانی و لێژنه‌كانی پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی ته‌واو و دوور له ململانێ.