له مێردین هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی
له مێردین هه‌موو جۆره چالاكییه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی نسێبینی پارێزگاری مێردین به رۆكێت هێرش ده‌كرێته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا.
هێرش له دژی قه‌ره‌قولی ژاندرمه‌ی گورونێ، شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدراوه كه بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ڕو پێكدادان به‌رده‌وامبووه.
هیچ راپۆرتێك سه‌باره‌ت به ئه‌نجام و زیانه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه له كاتی تێپه‌ڕبوونی زرێپۆشێكی پۆلیس له سه‌ر پردێك، بۆمبێك ده‌ته‌قێته‌وه وسێ كه‌س برینداربوونه.
میدیاكانی توركیا باس له برینداربوونی سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌م هێرشه‌دا ده‌كه‌ن، كه له ناوچه‌ی قزلته‌په‌ی مێردین روویداوه.
له لایه‌كی تره‌وه‌ی والی مێردین بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌ر جۆره چالاكییه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كات.
به پێی راگهیێندراوێكی والی مێردین، هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه، خۆپیشاندان، رێپیوان، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی، میتینگ له سه‌نته‌ری پارێزگا و ناوچه‌كانی بۆ ماوه‌ی مانگێك قه‌ده‌غه ده‌كرێت كه له رۆژی سێ ته‌موزه‌وه كاری پێ ده‌كرێت.