ئه‌ردۆغان ده‌نگی پێویست بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنێت
په‌نابه‌رانی سوریا ده‌توانن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بگۆڕن
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه جمهوورییه‌تی توركیا باس له پلانی ئه‌ردۆغان بۆ پێدانی مافی هاوڵاتیبوون به په‌نابه‌رانی سوریا ده‌كات، كه به‌هۆیه‌وه 1.5 ملیۆن ده‌نگده‌ری نوێ به ده‌نگده‌رانی توركیاوه زیاد ده‌بێت.
سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی سوریا له شاری كیلیس، پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا به په‌نابه‌رانی سوریا وه‌ك موژده‌یه‌ك راگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێوشوێنی پیویست بۆ ئه‌م بواره ده‌گرێته‌به‌ر.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی شه‌ش ملیۆن په‌نابه‌ری سوریا له وڵاتانی دراوسێ نیشته‌جێبوونه كه سێ ملیۆنیان له توركیایه.
به‌پێی به‌دواداچوونی رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، پێدانی ره‌گه‌زنامه به په‌نابه‌رانی سوریا، 1.5 ملیۆن ده‌نگده‌ری نوێ له توركیا زیاد ده‌بێت كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانن به‌شداری ریفراندۆمی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی توركیا بكه‌نو ببنه پاڵێوراو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌كان.
ئاماژه به ژماره و ته‌مه‌نی په‌نابه‌رانی سوریا له توركیا داوه كه 2.75 ملیۆن په‌نابه‌ری سوریا له توركیان و 1.384 كه‌س ته‌مه‌نیان له سه‌ره‌وه‌ی 20 ساڵه‌یه و 313 هه‌زار كه‌سیش ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 19 ساله‌یه كه له‌وانه به‌شێكیان ته‌مه‌نیان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژده ساڵه‌یه. به گشتی ئه‌وانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت، ده‌گاته 1.5 ملیۆن كه‌س. له ساڵی 2013، ئه‌م ژماره‌یه دوو ملیۆن كه‌س بوو.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه له هه‌ندێ له ناوچه‌كان ده‌توانن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان بگۆڕن و له هه‌ندێ ناوچه‌ش ببنه پاڵێوراو و ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بێنن.
نموونه‌ی ناوچه‌ی كیلیس دێنێته‌وه كه پاڵێوراوانی سوری ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌كان ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بێنن.