موسڵ دوایین قه‌ڵای داعش له گۆڕانكاری دایه
داعش دانیشتوانی شاره‌كه به توڵه‌كردنه‌وه‌ی سوپا و شیعه ده‌ترسێنن
K24 – هه‌ولێر
ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر رێكخراوی داعش له‌ناو موسڵ له به‌رزبوونه‌وه دایه.
پیتی "م" ی عه‌ره‌بی له موسڵ ته‌نها پیتێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو له سێداره‌دانی له‌سه‌ره، چونكه به نوسینی ئه‌م پیته له‌سه‌ر دیواره‌كان واتای دژایه‌تی داعش ده‌گه‌یه‌نێت.
پیتی "م" كورتكراوه‌ی وشه‌ی " مقاومة" و گرووپێك له‌ناو موسڵ له‌سه‌ر دیواره‌كان ده‌ینووسن، ئه‌نجامده‌رانیشی له كاتی گرتنیان تووشی سزای له سێداره ده‌بنه‌وه.
به‌رپرسانی عێراقی و ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ست داعش رایانكردووه، رایانگه‌یاندووه" داعش بۆ به‌رده‌امبوون له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی نه‌یارانی كه به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا دووچاری ئاسته‌نگ بووه.
له سه‌ره‌تای هاتنی داعش بۆ موسڵ، دانیشتوانی سونه پێشوازییان لێ‌كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌دژی حكوومه‌تی عێراقین كه له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به حكوومه‌تێكی ستمه‌كاریان ده‌زانی، و به هه‌زاران كه‌س وه‌ڵامی بانگه‌وازی به‌غدادیان دایه‌وه بۆ به‌شداریكردن له "شه‌ڕی پیرۆز"دا.
به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ ره‌وشه‌كه گۆڕاوه و رێكخراوی داعش له پاشه‌كشه‌دایه به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عێراقی و سوری و گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی سونه و شیعه له ناوچه‌كه‌دا.
شاره‌زایه‌كی عێراقی باس له كوژرانی 39 كه‌س ده‌كات له كۆی ئه‌و 43 كه‌سه‌ی كه رێكخراوی داعشیان دامه‌زراند.
هاشم هاشمی رایگه‌یاند به‌غدادی له ناوچه‌كانی نیوه بیابان به درێژایی هه‌زاران كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له رۆژئاوای رووباری دیجله و باشووری موسڵ هاتوچۆ ده‌كات و خۆی له سوریا ده‌پارێزێت، پاش ئه‌وه‌ی كه دوو له یاریده‌ده‌ره نزیكه‌كانی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ كوژران.
ئه‌بو عومه‌ر چیچانی وه‌زیری جه‌نگ و و عه‌بدولڕه‌حمان قادولی كه‌سی دووه‌می داعش له سوریا كوژراون.
ئه‌وانه‌ی كه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له موسڵ رایانكردووه، ده‌ڵێن سێ لایه‌نی جیاواز له‌ناو داعش هه‌یه، چه‌كدارانی بیانی كه ژماره‌یان زۆر كه‌مبۆته‌وه و ناتوانن چه‌كداری نوێ له خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌ده‌ست بێنن، بێجگه‌له گه‌نج و هه‌ژاران.
چه‌كدارێكی پێشووی داعش له ناوچه‌ی حه‌ویجه كه خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، رایگه‌یاند: "یه‌كێكیان دێته لات و پاره‌یه‌كی زۆرت پێ ده‌دات، تۆش گه‌نجی و هیچت نییه."
به گوته‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی كورد و عێراقی و ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ست داعش رایانكردووه، رێكخراوی داعش له ماوه‌كانی ئه‌م دواییه كه‌سانێكیان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ ناردووه كه به " قوات الحسبة" (پۆلیسی مه‌ده‌نی) ناسراوان و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژراوه.
مامۆستایه‌كی ته‌مه‌ن 28 ساڵی كه له موسڵ رایكردووه، رایگه‌یاند قوتابخانه‌كان به جۆرێك رێكخراون كه بیروباوه‌ری جه‌نگیان تێدا ره‌نگ بداته‌وه، وانه‌ی وه‌رزش و زمانی عه‌ره‌بی به نموونه دێنێته‌وه كه خراونه حزمه‌تی ئایدۆلۆژیای داعشه‌وه.
هه‌ركه‌س به تۆمه‌تی راكردن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵات داعش بگیرێت، تووشی سزای له سێداره‌دان ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژن و منداڵیش بن. هه‌رچه‌نده ژماره‌ی دانیشتوانی له ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش زیاتره، به‌ڵام هه‌ست به لاوازبوونی خۆیان به‌رامبه‌ر داعش ده‌كه‌ن.
داعش هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن له سێداره‌یان ده‌دات و ڕێگه‌شی له په‌خشی سه‌ته‌لایت گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك ئاگاداری پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی عێراقی نه‌بن.
به‌رپرسانی سه‌ربازی عێراق باس له ئه‌گه‌ری راپه‌رینی خه‌ڵكی موسل دژی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سوپادا.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له دانیشتوانی ناوچه‌كه له به‌رژوه‌ندیی رێكخراوی داعش كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه سه‌خته و برسیه‌تیه‌ی كه تووشی بوون. نزیكه‌ی ساڵێكیشه به‌غدا پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بڕیوه.
داعش هه‌روه‌ها دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌وه ده‌ترسێنێت كه‌هێزه‌كانی عێراقی و چه‌كدارانی شیعه توڵه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.