توركیا ئامادەیە ھاوكاری عێراق بكات

"توركیا ئامادەییە بریندارانی عێراق لە نەخۆشخانەكانی چارەسەربكات"

K24 - ھەولێر

بینالی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی حەیدەرعەبادی دوا و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ ھاوکارییکردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بینالی سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عەبادی و عێراقییەکان کرد لەدوای زنجیرە ھێرشەکەی بەرەبەیانی دوێنێ شاری بەغدا کە بووە ھۆی کوشتنی زیاتر لە 200 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 250 کەسی دیکە.

ھەروھا سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی پیشانداوە بۆ وەرگرتنی بریندارەکانی عێراق و چارەسەرکردنیان لە نەخۆشخانەکانی تورکیا.

ھەروھا بینالی یڵدرم رایگەیاندووە کە تورکیا ئامادەشە ھاوکاریی زیاتری عێراق بکات لەرووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش کە زیاتر لە دوو ساڵە لەشەڕدان لەگەڵ سوپای عێراقی.