به ژماره: هێرشه تیرۆریستیه‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا
ئه‌وه‌ی به‌غدا خوێنترینیان بووه
K24 – هه‌ولێر
له مانگی ره‌مه‌زاندا چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان، به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ئیسلامی روویدا كه به سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی و زۆربه‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نین.
سیشه‌ممه 6 حوزه‌یران ـ چه‌كدارێك هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئوردن له باكووری عه‌مان، كه به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران.
پێنجه‌شه‌ممه 9 حوزه‌یران ـ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌سیوپیا بووه هۆی كوژرانی 43 سه‌رباز.
یه‌كشه‌ممه 12 حوزه‌یران ـ 49 كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شاری ئۆلاندۆی ئه‌مریكا كوژران و 50 دیكه‌ش برینداربوون.
له هه‌مان رۆژدا، چوار كه‌س له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی چین له شانگهای برینداربوون.
پینجشه‌ممه 16 حوزه‌یران ـ دوو پۆلیسی میسر به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان له باكووری سینا كوژران.
هه‌ینی 17 حوزه‌یران ـ به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراق و حه‌وت له یاریده‌ردانی له هێرشیكی داعش له قه‌زای هیت له پارێزگای ئه‌نبار كوژران.
سێشه‌ممه 21 حوزه‌یران ـ به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئوردن له نزیك سنووری سوریا كه شه‌ش كه‌س كوژران و 14 دیكه‌ش برینداربوون.
دووشه‌ممه 27 حوزه‌یران ـ زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌كاتی به‌ربانگ، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌مه‌ن كرده ئامانج كه بووه هۆی كوژرانی 48 كه‌س و برینداربوونی 37 دیكه، داعش به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌ی به ئه‌ستۆ گرتووه.
سێشه‌ممه 28 حوزیران ـ سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ كرده ئامانج كه 43 كوژراو و 150 برینداری لێكه‌وته‌وه.
له هه‌مان رۆژدا هه‌شت كه‌س به‌هۆی هێرشێك به بۆمبی ده‌ستی له پایته‌ختی مالیزیا برینداربوون
چوار شه‌ممه 29 حوزه‌یران ـ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بۆكۆحه‌رام له نزیك مزگه‌وتێك له كامیرۆن له نزیك سنووری نیجریا بووه هۆی كوژرانی 11 كه‌س.
پێنجشه‌ممه 30 حوزه‌یران ـ به‌هۆی هێرشێكی تیرۆریستی له گوندێكی باشووری مه‌نامه‌ی یایته‌ختی عومان ژنێك كوژرا و سێ منداڵیش به سووكی برینداربوون.
له هه‌مان رۆژدا، 18 هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی" لفولی" له باشووری رۆژئاوای مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سوماڵ كوژران.
هه‌ینی 1 ته‌موز ـ 6 كه‌س به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر دوو پاس له سنووری كینیا و سوماڵ كوژران.
شه‌ممه 2 ته‌موز ـ 20 هاوڵاتی ژاپۆنی و ئیتاڵی له هێرشێكی چه‌كداری له ده‌كای پایته‌ختی به‌نگلادیش كوژران.
یه‌كشه‌ممه 3 ته‌موز ـ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خوێناوی له ناوچه‌ی كه‌ڕاده له ناوه‌ڕاستی به‌غدا بووه هۆی كوژرانی 213 كه‌س و برینداربوونی 115 كه‌سی تر. داعش به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌ی به ئه‌ستۆ گرتووه.
دووشه‌ممه 4 ته‌موز ـ هه‌وڵێكی تیرۆریستی له شاری جه‌دده‌ی سعودیه پوچه‌ڵكرایه‌وه كه خۆكوژه‌كه به پشتێوێنی بۆمبه‌كراو خۆی ته‌قاندنه‌وه كه به كوشتنی خۆی دوو پۆلیسی برینداركرد.
به‌رپرسانی كوه‌یت رایانگه‌یاند سێ هه‌وڵی تیرۆریستیان پوچه‌ڵكردووه ، كه چه‌ندین ئه‌ندامی داعشیشیان ده‌ستگیركردووه.