گواردیۆلا ده‌یه‌وێت زه‌برێكی گه‌وره له بارسێلۆنا بدات
ده‌یه‌وێت یاریزانێك له ئێم ئێس ئێن داببڕێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاند له به‌ریتانیا، ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلا به نهێنی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره ئۆرگواییه‌كه‌ی بارسا ده‌ست پێكردووه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی Mirrorـی ئینگلیزی، پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ڕاسپاردووه كه زۆرترین كۆشش بۆ گواستنه‌وه‌ی لویس سوارێزی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا بكه‌ن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، گواردیۆلا به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه به هاتنی سوارێز یانه‌كه له خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نازناوه گه‌وره‌كان نزیك ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ی Mirror، ئاشكراشی كردووه كه مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر داوای گواردیۆلا ئاماده‌یه 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ئۆرگواییه ته‌رخان بكات.