شێوهكار و پهيكهرسازانى ئێران له مۆسكۆ پيشانگهيهك دهكهنهوه
پێشانگەی بەرهەمە هونەرییەکانى یازدە هونەرمەندی شێوەکار و پەیکەرسازی ئێرانی لە گەلەرییەکی هونەریی لە شاری مۆسکۆی پایتهختی رووسیا کرایەوە و لە لایەن رووسەکانەوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا
K24 – ههولێر:
پێشانگەی بەرهەمە هونەرییەکانى یازدە هونەرمەندی شێوەکار و پەیکەرسازی ئێرانی لە گەلەرییەکی هونەریی لە شاری مۆسکۆی پایتهختی رووسیا کرایەوە و لە لایەن رووسەکانەوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا. ئەم هونەرمەندە ئێرانیانە دەڵێن دەیانەوێ لە رێگەی هونەرەوە رووخسارێکی دیکە لە پایتەختی وڵاتەکەیان پێشانی جیهان بدەن.
لەو پیشانگایە دا بەرهەمە هونەرییەکانی هونەرمەندانی ئێرانی کە لە بەرد و شووشە و کاغەز و فۆیل و مەتریاڵی دیکە دروست کراون خراوەتە بەر چاوی هۆگرانی هونەر.