كۆمپانياى BMW ئۆتۆمبێلى بێشوفێر بهرههمدههێنێت
لە ساڵی 2021دا كۆمپانياى BMW ئۆتۆمبێلێكی بێشۆفێر بەرھەمدەھێنێت و 3 كۆمپانیا بە ھاوبەشی كار لەسەر بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێڵەكە دەكەن.
K24 – ههولێر:
لە ساڵی 2021دا كۆمپانياى BMW ئۆتۆمبێلێكی بێشۆفێر بەرھەمدەھێنێت و 3 كۆمپانیا بە ھاوبەشی كار لەسەر بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێڵەكە دەكەن.
كۆمپانیای بی ئێم دەبڵیوی ئەڵمانیا بەھاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای ئەنتێڵ و مۆبێڵای لە ماوەی پێنج ساڵی داھاتوو ئۆتۆمبێڵێكی بێ شۆفێر بەرھەمدەھێنن، بە جۆرێك ئۆتۆمبێلەكە لە رێگەی سیستمی پەیوەست بە ئینتەرنێت لەرێگەی مۆبایلەوە دەتوانی كۆنتڕۆڵی بكەیت و رۆژانە كارەكانت ئەنجام بدەیت، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەرانی ھەر سێ كۆمپانیاكە لە كاتی نمایشكردنی پلانەكەیان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد ئامانجی ئەوان سەلامەتی گیانی ھاووڵاتییانە.