سبه‌ی له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق كرایه پشوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ناجێگیری كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری روودانی لافاو، سبه‌ی پشوو له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سێ پارێزگای عێراق راگه‌یه‌ندرا.
هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی موسه‌ننا، دیوانییه و زیقار، به‌هۆی پێشبینییه‌كان بۆ ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا، پشوویان له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگه‌یاند.
له سێ راگه‌یه‌ندراوی جياوازدا، هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی موسه‌ننا، دیوانییه و زیقار رایانگه‌یاند، له‌پێناو سه‌لامه‌تی قوتابییان، بڕیاردرا ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ سبه‌ی (سێشه‌ممه 10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023) بكرێته پشوو.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی رایگه‌یاندووه، له رۆژانی داهاتوو شه‌پۆلی بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت رۆژی سێشه‌ممه زۆرترین رێژه‌ی دابارین تۆماربكرێت.