لە ساڵێکدا 73 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە

K24 - هەولێر
ساڵی رابردوو 73 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە، بەگوێرەی داتا‌کان بەراورد بە ساڵانی پێشوو رێژەکە بەرزبووەتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له عێراق له‌ساڵی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌ساڵی 2015 تا 2021 بریتی بووه له 54 هەزار حاڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه له‌ساڵی 2022 ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمارکردووە و گه‌یشتووه‌ته 73 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه، چوار هه‌زار حاڵه‌تیش به‌بێ گرێبه‌ستی یاسایی له یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی فرانس پرێسدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه بۆ نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار، ته‌شه‌نه‌كردنی بێكاری، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌گه‌ڕێته‌وه.