گەورەترین شەقامى بازرگانى زاخۆ نۆژەن دەکرێتەوە

K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به گوژمه‌ی زیاتر له ملیارێك دینار گه‌وره‌ترین شه‌قامی بازرگانی زاخۆ نۆژەن دەکرێتەوە.
رۆژی پێنجشه‌ممه (29ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نوێترین پڕۆژەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆژەنکردنەوەی شەقامێکی ستراتیژییە لەو شاره، کە شەقامێکى قەرەباڵغە و ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانی ناوخۆ و دەرەوەى هەرێمى کوردستان سوودى لێ وەردەگرن و وەک شەقامێکی بازرگانی ناسراوە و تونێلی زاخۆ بە دەروازەی شارەکەوە دەبەستێتەوە.
ئاراس جەمال، ئەندازیاری پڕۆژەکە بە پێگەى فەرمی حکومەتى هەرێمى کوردستانی راگەیاند:"درێژیی ئەم شەقامە جووتسایدە، هەزار و 200 مەترە و پانی هەر ئاڕاستەیەکیشی 13 مەترە. ئەمە جگە لەوەی بە درێژایی شەقامەکە ڕووناکی دادەندرێت، ناوەڕاست و دەوروبەرەکەشى دەکرێتە سەوزایی".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، چینێكی خزمەتگوزاری پۆلی مەڕمەڕ بە درێژایی شەقامەكە ڕاخراوە و هەموو هێماكانی هاتووچۆ لە خۆ دەگرێت، سەرەڕای ئەوەش بۆیاخی فێرم و پلاستیك لە جۆری سێ میلیمەتر لەو شەقامەدا بە كارهاتووە کە باشترین جۆری ڕەنگ و لە ڕووى تەمەنەوە درێژماوەیە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، گوژمەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش ملیارێک و 300 ملیۆن دینارە، ئێستا بەشێکی زۆری کارەکانی تەواوکراون و بەمزووانە دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیدا هەوڵى داوە هەرێمى کوردستان بە شەقامی باش و جووتساید پێکەوە ببەستێتەوە و هەر لەم پێناوەشدا زۆرترین کارى لەسەر نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی جادە و شەقامەکان کردووە.