هۆکارێکی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەخرێتەڕوو
K24 – هەولێر
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەیەک، ئەمەریکا 80%ی گواستنەوەی رۆژانەی دۆلاری بۆ عێراق راگرتووە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووهتەوە "زیاتر لە %80ی گواستنەوەی رۆژانەی دۆلار بۆ عێراق راگیراوه، کە پێشتر لە هەندێک رۆژدا زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار بووه".
بەگوێرەی رۆژنامەکە لەوەتەی ئەمەریکا لە ساڵی 2004 هاوکاری دامەزراندنی بانکی ناوەندی عێراقی کردووە، دۆلاری ئەمەریکی تاڕادەیەکی زۆر بووەتە دراوی سەرەکی وڵاتەکه و بەگوێرەی فڕۆکەکان چەند مانگ جارێک پالێتەکانی دراوی ئەمەریکی دەگەیەننە بەغدا، بەڵام دۆلاری زیاتر بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەڕژێتە ئەو مامەڵانەی کە لەلایەن بانکە ئەهلییەکانی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە، لە کۆتایی هەفتەی رابردوو 100 دۆلار بە 167 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.