بازرگانی گوڵی زیندوو له ههرێمی كوردستان بووژاوهتهوه
گوڵەکانی ئەفریقیا لە کوردستانن
K24 - ههولێر:
داواكاریی ناوخۆیی له ههرێمی كوردستان بۆ گوڵی زیندوو زیادیكردووه و بۆ پڕكردنهوهی ئهو خواستهش له بازاڕ، گوڵی سرووشتی له وڵاتانی وهكو كینیا و لوبنان و هۆڵهنداوه هاوردهی ههرێمی كوردستان دهكرێت، بازرگانانی ئهو كهرتهش له دۆخی بازاڕی گوڵ له ههرێمی كوردستان رازیین.
ئێستا گوڵەکانی ئەفریقیا لە کوردستانن, بازارەکانی گولیان رازاندۆتەوە و زۆری دڵی چاوەرێشیان ھاوشێوەی رەنگە ئاڵەکانیان گەش کردوە, بەلام پێدەچیت کەم کەس لە کریارانی ئەو گولانە بیریان بۆ ئەوە چووبیت ھەندیک لەو گولانە لە وڵاتی وەکو کینیا لە رۆژھەڵاتی ئەفریقاوە ھاوردە کرابن.
لە سایهی کرانەوەی ھەرێمی کوردستان بەڕووی جیھان و باشتربوونی دۆخی ژیان, بازرگانی و کرین و فرۆشتنی گوڵی زیندوو پەرەی سەندوە بە جۆرێک تەنانەت گەرمای ھاوین و قەیرانی داراییش نەیانتوانیوە, ئەو بازاڕە بێ بۆن و رەنگ بکات.
جوگرافیای بازاری گوڵ, سنووری ئەویندارانی تێپەراندووە و لە ئێستادا گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و کولتووری بۆتە ھۆی ئەوەی کە گوڵ وەکو دیاری ئاسایی و بۆ سەردانی نەخۆش و پتەوکردنی پەیوەندییە ئاساییەکان سوودی لێوەردەگیریت.
جگە لە کەلوپەلی چینی و خۆراکی ئیرانی و تورکی, ھەرێمی کوردستان بۆتە بازاڕێكی باش بۆ ساخکردنەوەی گوڵی دەرەکی, بە جۆرێك سنووری ئەو بازرگانیيە وڵاتە بەناوبانگەکانی گوڵی وەکو ھۆلەندای تێپەراندووە و لە ئەفریقا و لە ولآتێکی وەکو کینیا ئەدرەسێکی نوێی تۆمار کردووە کە لێی نوسراوە, ھەنارده بۆ ھەرێمی کوردستان.