ته‌نها بۆ پیاوان.. زۆر خه‌وتن خراپه
به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی ئاشكرای ده‌كات، زۆر خه‌وتن له پیاواندا، مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ پیاوان و ره‌نگه به‌هۆی زۆرخه‌وتنه‌وه دووچاری نه‌خۆشی شه‌كره ببن.
زانایان له سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی ئه‌مسته‌ردام، رایانگه‌یاند، زۆر خه‌وتن و هاوكات خه‌وی پچڕ پچڕیش مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی پیاوان هه‌یه و ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و له‌و باره‌یه‌وه توێژنه‌یه‌وه‌كیان ئه‌نجامداوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی له گۆڤاری "جۆرنال ئۆف كلینیكال ئاندۆكرینۆلۆژی ئاند میتاپۆلیزم"ی زانستی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
زانایان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 800 ژن و پیاو، له ناوه‌ندی ته‌مه‌ن ئه‌نجامداوه، كه ته‌ندورستییه‌كی باشییان هه‌بووه، به‌شداربووان ئامێرێكیان وه‌كو كراس پۆشیوه كه چاودێری جه‌سته و پرۆسه‌ی خه‌وتن ده‌كات.
كاری سه‌ره‌كی ئامێره چاودێریكردنی توانای جه‌سته‌ی مرۆڤ و هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلینه و چۆنیه‌تی هه‌رسكردنی شه‌كر روونده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریسختووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر ده‌خه‌ون، هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌رناكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی رێژه‌ی شه‌كر له خوێن و مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی خۆیان نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
به هه‌مان شێوه‌ی خه‌وی پچڕ پچڕیش مرۆڤ به‌ره‌و نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بات.
به گوێره‌ی رێنماییه پزیشكییه‌كانیش خه‌وتنی ئاسایی له نێوان 6-8 كاتژمێره و واباشتره له‌وه‌نده زیاتر و كه‌متر نه‌بێت، ته‌نها له هه‌ندێك حاڵه‌تدا نه‌بێت.