عێراق مردنی 11 هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق مردنی 11 هاووڵاتی عێراقی له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیی راگه‌یاند، 11 هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیادا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌حاف گوتیشی: " به گرنگییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامین".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌شڵێت: "تیمه مه‌یدانییه‌كانی ئێمه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه ئاماده‌ن".
دووپاتیكرده‌وه، بەردەوامن لە پێدانی پاسپۆرت بەو کەسانەی پاسپۆرتەکانیان لەدەستداوە.
رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان، و برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س.