عێراق 400 ملیار دینار بۆ قه‌رزی بچوك ته‌رخان ده‌كات

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوكاریكرنی پرۆژه‌ی بچوك و پاڵپشتی سندوقی قه‌رز، 400 ملیار دیناری له‌ بودجه‌ ته‌رخان كردووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (19ی شویاتی 2023)، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عێراق، وتارێكی لە کۆنفرانسی ساڵانەی پڕۆژەکانی بازرگانی پێشكه‌ش كرد، کە لەلایەن بەشی کار و ڕاهێنانی پیشەییەوە ئه‌نجام درا، بە پاڵپشتی ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی.

ئەسەدی لە وتاره‌كه‌یدا گوتی، وەزارەت کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووکەکان بە تەرخانکردنی نزیکەی 400 ملیار دینار لە بودجەی گشتی بۆ پاڵپشتیکردنی سندوقی قەرزەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت هەوڵدەدات ئەو قەرزانەی ده‌دات بیکاتە قەرزی بەرهەمدار بۆ پڕۆژەی ڕاستەقینە.