له منبج شه‌ڕی كوڵان به كوڵان
ته‌نیا كیلۆمه‌ترێكیان ماوه ده‌ست به‌سه‌ر سه‌نته‌ری شاره‌كه بگرن

K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك ته‌نیا كیلۆمه‌ترێكیان ماوه ده‌ست به‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی شاره‌كه بگرن كه شه‌ڕی كوڵان به كوڵان له ناو شاری منبج به‌رده‌وامه.
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج له 38 مین رۆژی‌دا به پێشرهوییهكانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج له ناو شار به‌رده‌وامه كه له‌ناو خۆدی شار شه‌ڕ و پێكدادان زاڵبووه و بووه شه‌ڕی ناو بازار و ماڵ به ماڵ.
شاری منبج به‌ر له شه‌ڕ 100 هه‌زاری دانیشتووی هه‌بوو، ئێستا رۆژانه خه‌ڵك هه‌وڵی ڕاكردن و رزگاربوون له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌ده‌ن كه وه‌ك قه‌ڵغانێك به‌كار ده‌هێنرێن.
له‌دوایین هه‌واڵی تایبه‌ت به ره‌وشی مرۆیی، چوار خێزان كه له بیست كه‌س پێكهاتبوون و زۆربه‌یان ژن و منداڵن توانیویان له شاره‌كه ڕا بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه ڕایانكردووه بۆ ناوچه‌یه‌كی ئارام به دووری 15 كیلۆمه‌تری شاری مبنج گواسترانه‌وه.
به پێی سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كان، ئه‌ندامێكی "هه‌یڤا سۆر" رایگه‌یاند تا ئێستا زیاتر له 150 كه‌سیان چاره‌سه‌ركردووه كه له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاربوونه. ئه‌وانه‌ی كه به سه‌ختی برینداربوونه، بۆ شاری كۆبانی گواسترانه‌ته‌وه و داوای یارمه‌تی له رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بواری ته‌ندروستی كرد.