بەریتانیا پاکێجێکی نوێی سزاکانی بەسەر رووسیادا سەپاند
K24 – هه‌ولێر:
له‌نده‌ن پاكێجێكی نوێی سزا به‌سه‌ر مۆسكۆدا ده‌سه‌پێنێت و هەموو ئەو کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە پارچەی درۆن و فڕۆکە و پارچەی ئەلیکترۆنی دروستدەکەن.
جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، بەریتانیا پاکێجێکی نوێی سزاکانی بەسەر رووسیا دەسەپێنێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سزاکانی سەر رووسیا هەموو ئەو کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە پارچەی درۆن و فڕۆکە و پارچەی ئەلیکترۆنی دروستدەکەن.
جەختیشیکردەوە، لە پاکێجە نوێیەکە، بەریتانیا سزا بەسەر سەرۆک و بەڕێوبەرانی ئاژانسی ئەتۆمی رووسئەتۆم و دوو کۆپمانیای زەبەلاخی بەرگری و چوار کۆمپانیای دروستکردنی تانکی رووسیا دەسەپێنێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.