رێژەی هەڵاوسان لە ژاپۆن گەیشتە بەرزترین ئاستی 41 ساڵی رابردوو

K24 - ههولێر:
دوای بەرزبوونەوەی تێچووی وزە و ماددەی خاو لە ژاپۆن لە کانوونی دووەمی 2023دا، پێوەری نرخی بەکاربەری سەرەکی بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو لە سەدا 4.2 بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئەو داتایانەی لە وەزارەتی ناوخۆ و پەیوەندییەکانی وڵاتەکە بڵاوکراوەتەوە، جگە لە بەرهەمە خۆراکییە تازە گۆڕاوەکان، هەڵئاوسان لە ژاپۆن بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی وزە و ماددەی خاو، پێوەری نرخی بەکاربەری سەرەکی لە ژاپۆن لە کانوونی دووەمی 2023دا، بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو لە سەدا 4.2 بەرزبووەتەوە.
جگە لە کاریگەری زیادبوونی باجی بەکاربردن، ئەم رێژەیە وەک بەرزترین رێژەی هەڵئاوسان لە 41 ساڵی رابردوودا لە ژاپۆن تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی لە کانوونی دووەمی 2023دا بڵاوکراوەتەوە، نرخی خۆراک لە ژاپۆن لە سەدا 7.4 زیادیکردووە، هەروەها نرخی غاز لە سەدا 35.2 و کارەباش لە سەدا 20.2 زیادیکردووە.
زیادبوونی تێچووی وزە و ماددەی خاو و ناوبە ناو دابەزینی بەهای دراوی ژاپۆن بەرامبەر دۆلار، هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان.