ئانتۆنێلا یانهی داهاتووی مێسی دیاریی دهكات
ئانتۆنێلا هاوژینی لیۆنێل مێسی دهیهوێت له پاریس بڕۆن و خولێكی دیكهی بۆ لیۆ پێشنیاز كردووه.
رۆژنامەی لۆ باریسیانی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئانتۆنێلا هاوسەری لیۆنێل مێسی پاڵپشتی یاریزانە ئارجێنتیناییهكه دەکات لە رۆیشتن لە پاریس سانجێرمان و پەیوەندیکردن بە یانەیەکی ئەمریکی و یاریکردن لە خولی ئەو وڵاتە.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، ئانتۆنێلا حەز دەکات لە شاری فلۆریدا بژیت و مێسیش لە شاری میامی خانوویەکی تایبەتی هەیە کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ویلایەتی فلۆریدا.
لۆ پاریسیان نووسیویەتی: پێویستە لەسەر دەیڤد بێکهام خاوەنی یانەی ئینتەر میامی رێگەیەکی دروست بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی مێسی رازی بکات پەیوەندی بە خولی ئەمریکیەوە بکات و لە سەرەتای وەرزی داهاتووە لە ریزەکانیان یاریی بکات.
لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی مێسی لەگەڵ سانجێرمان کۆتایی دێت و یانە فەرەنسیەکە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
لیۆنێل مێسی له هاوینی 2021 گرێبهستهكهی لهگهڵ بارسێلۆنا بههۆی قهیرانی دارایی نوێنهكرایهوه و رووی له پاریس كرد، لهگهڵ ئهو یانهیه له كۆی 61 یاری، 27 گۆڵ و 29 ئاسیستی كرد.