فێدرێر له به‌رامبه‌ر ملیۆش راونیچ تووشی شۆك بوو
پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی وێمبڵدۆن ماڵئاوایی كرد
له یارییه‌كی زه‌حمه‌ت و ئاگریندا، رۆجێر فێدرێری تێنسزانی سویسرا له به‌رانبه‌ر تێنسزانێكی كه‌نه‌دا ماڵئاوایی كرد له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆنی 2016 كرد.
كه‌مێك پێش ئێستا، له قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی وێمبڵدۆنی 2016، رۆجێر فێدرێری پۆلێنكراوی سێیه‌می جیهانی به ئه‌نجامی 3 كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر 2 كۆمه‌ڵ به میلۆش راونیچی تێنسزانی كه‌نه‌دا دۆڕا، كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان له پله‌ی شه‌شه‌می باشترین تێنسزانانی جیهان دێت، به‌مه‌یش فێدرێر نه‌یتوانی پارێزگاری له نازناوه‌كه بكات كه وه‌رزی رابردوو نازناوی پاڵهوانیهتییهتی وێمبڵدۆنی بردبووه‌وه.

میلۆش راونیچ بۆیه‌كه‌مینجار له مێژوویدا خۆی گه‌یانده یاریی فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تیی وێمبڵدۆن كه تێیدا له یاریی كۆتاییدا چاوه‌ڕوانی براوه‌ی نێوان تۆماس بێردیچ و ئاندی مارای ده‌كات كه ئێستا یارییه‌كه‌یان به‌رده‌وامه.