پرۆفیسۆرێك جۆری ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده ئاشكرا ده‌كات
ده‌ڵێت: تی ئێن تی و سی فۆڕ نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی بڵاوییانكرده‌وه، پرۆفیسۆر جه‌لیل خه‌فاجی، زانای عێراقی بواری كیمیای فیزیایی, له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده رایگه‌یاندووه، ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌كه، وه‌كو ماده ته‌قه‌مه‌نییه ته‌قلیدییه‌كانی وه‌ك (TNT – C4) نه‌بووه و كه‌ڕاده‌ش به هیرۆشیمای بچووككراوه وه‌سف ده‌كات.
ئه‌و پرۆفیسۆره عێراقییه ده‌ڵێت: "من نه‌چوومه‌ته شوێنه‌كه و پشكنینم بۆ پاشماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵام زانیاری، وێنه و شایه‌تحاڵان شتێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوه، به خه‌ڵووزبوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ و ونبوونی ده‌یانی دیكه، ئاساییی نییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سووتانی ئۆتۆمبێله‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی گڕی ره‌نگ پرته‌قاڵی، وا ده‌كات ده‌ستوبرد له پكشنینی ورد بكه‌ین و ئه‌و مادانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه به‌كارهاتووه، تی ئێن تی و سی فۆڕ نییه".
له باره‌ی سووتانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی باڵه‌خانه‌كانی ده‌وروبه‌ر و كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی قوربانی له‌و كرده‌وه و به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه، ده‌ڵێت: "ئه‌و گه‌رمییه‌ی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه به‌رهه‌مهاتووه، زۆر له‌و گه‌رمییانه به‌هێزتره كه له ماده ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی دیكه به‌رهه‌مدێت، بۆیه ئه‌وه پێده‌چێت بۆمبی كانزایی سۆدیۆمی په‌ره‌پێدراوه و پێویسته ئاگادار بین".
پرۆفیسۆر جه‌لیل خه‌فاجی، له ساڵی 1942 له گه‌ڕه‌كی (كوردان - محله الاكراد) له ناوه‌ڕاستی حیلله له دایكبووه و یه‌كێكه له پێنج زانا به‌ناوبانگه‌كانی بواری كیمیای فیزیایی له جیهان.
پێشتر رێكخراوی تیرۆریستی داعش، سڵی له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی كورد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌كردووته‌وه و چه‌ند جارێك له تاقیگه‌كان، به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه سه‌لمێنراوه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له راپۆرتێكی نهێنییدا، كێشی ئه‌و ماده ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی به 250 كیلۆ تی ئێن تی و سی فۆڕ مه‌زه‌نده كردووه، به‌ڵام ئه‌و پرۆفیسۆره عێراقییه ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و مادانه له ته‌قینه‌وه‌كه به‌كارهاتبن.
شه‌وی 2 له‌سه‌ر 3ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویدا و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 295 كه‌س كوژراو زیاتر له 300 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوو، ئه‌و كرده‌وه‌یه به خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه داده‌نرێت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو و رێكخراوی داعش له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی.
