عه‌بادی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی دوور ده‌خاته‌وه
ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی بووه
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ده‌ستیوه‌ردانی حزبی و تایفی دوور بخرێته‌وه.
نووسینگه‌ی عه‌بادی به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك رایگه‌یاند وه‌زارتی ناوخۆ بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كانه و پێویسته دوور بێت له حزبایه‌تی و تایفه‌گه‌رایی و پێداگری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیان و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و له‌نابردنی شانه تیرۆریستییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانكاری و گه‌نده‌ڵی كرد.
گوتیشی وه‌زیری ناوخۆی ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، كه هه‌ر ئه‌و رۆژه قبووڵمان كرد.
عه‌بادی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبووه‌وه و باس له هه‌وڵه‌كانی داعش كرد كه پاش شكسته‌كانی ئه‌م دواییه ده‌یه‌وێ شكسته‌كانی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و بۆ ئه‌م بواره‌ش ئاماژه به ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ڕاده و به‌له‌د كرد كه به سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زیاتریشی برینداربوونه.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازیشی گوتی به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی هه‌ندێ كه‌س كه به شێوه‌یه‌ك دووچاری زیان بوونه و به جۆرێ ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی چاكسازی په‌ك بخه‌ن، هه‌وڵه‌كانی گۆره‌پانی سیاسی زۆر ئالۆزتره له شه‌ڕی سه‌ربازی.
حه‌يده‌ر عه‌بادى له‌دوایین بڕیاره‌كانیدا هه‌ريه‌ك له فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى به‌غدا عه‌بدولئه‌مير شه‌ممه‌رى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ئه‌منی و هه‌واڵگرى به‌غداى له پۆسته‌كانيان لاداوه.