عەرەبی هاوردە و جوتیارانی كورد له‌ گوندی شه‌ناغە بەرامبەر یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه‌

عەرەبی هاوردە و جوتیارانی كورد له‌ گوندی شه‌ناغە بەرامبەر یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه‌
عەرەبی هاوردە و جوتیارانی كورد له‌ گوندی شه‌ناغە بەرامبەر یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه‌

K24 - كەركووك:

دوای ئه‌وه‌ی عەرەبە هاوردەكان هەڕەشەیان لە جوتیارانی كورد لە گوندی شه‌ناغه‌ كردوو و به‌ نیازبوون بێن زەوی و زاری جوتیارانی كورد  داگیربكەن، كه‌مێك پێش ئێستا گه‌یشتنه‌ ناو گونده‌كه‌.

پێشتریش سەرچاوەیەك لەگوندی شه‌ناغەی سەرگەڕان بە كوردستان24ـی راگەیاندبوو، عەرەبە هاوردەكان هەڕەشەیان لە جوتیارانی كورد لە گوندی شه‌ناغه‌ كردووە و بەنیازن ئەمڕۆ بێنە گوندەكە و زەوی و زاری جوتیارانی كورد  داگیربكەن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئەوعەرەبانە خێوەت لەگەڵ خۆیان دەهێنن و نیازیان خراپە و دەیانەوێت لە گوندەكە بمێننەوە و زەوییەكان داگیربكەن.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، لە ئەگەری هاتنیان، جوتیارانی كورد رووبەڕوویان دەبنەوە و رێگە بەو داگیركارییە نادەن.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بۆ رێگریكردن لە هەر ئەگەرێكی چاوەڕوان نەكراو هێزێكی سوپای عێراقیش لە گوندەكە بڵاوەی پێكراوە .

له‌ نوێترین زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، به‌هۆی پشتیوانیكردنی خه‌ڵكی سه‌رگه‌ڕان له‌ یه‌كتری، عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان كشانه‌وه‌.