داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق لە مانگی رابردوو زیاتر له حەوت ملیار دۆلار بووه
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی نه‌وتی مانگی شوباتی ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت داهاتەکە زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌مانگی شوباتی رابردوو، 92 ملیۆن و 25 هه‌زار و 610 به‌رمیل بووه، داهاته‌كه‌شی 7.081 ملیار دۆلار بووه.
لهبهیاننامهكشدا هاتووه، كۆی بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق 89 ملیۆن و 140 هه‌زار 448 به‌رمیل بووه، هه‌روه‌ها له كێڵگه‌كانی كه‌ركوك هه‌نارده‌كردنی له‌به‌نده‌ری جیهانه‌وه و بڕی دوو ملیۆن و 834 هه‌زار و 393 به‌رمیل بووه، واتا هه‌نارده‌ی رۆژانه به به‌رده‌وامی سێ ملیۆن و 295 هه‌زار به‌رمیل بووه.