ئاسۆ رۆسته‌م ركابه‌ری كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات
K24 - هەولێر:
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی راپرسییه‌كی بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی مانگی دووی رۆژئاوای ئاسیا بڵاوكرده‌وه و تێیدا، ناوی ئاسۆ رۆسته‌م و كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ته‌نیشت یه‌كتره‌وه هاتووه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌ربژێری كردوون بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی دووی ئه‌مساڵ باشترینه‌كانی رۆژئاوای ئاسیان و هه‌ریه‌كه له ئاسۆ رۆسته‌م یاریزانی شوڕته‌ی عێراقی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی نه‌سڕی سعوودی، ئیگالۆی یاریزانی هیلالی سعوودی، عومه‌ر سۆمه‌ی یاریزانی عه‌ره‌بی قه‌ته‌ڕی، مه‌هدی عه‌بدولجه‌بار یاریزانی مه‌نامه‌ی به‌حره‌ینی و كودجا لابای یاریزانی عه‌ینی ئیماراتی ناویان له بهربژێرهكانن.
ئاسۆ رۆسته‌م له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به شوڕته‌ی عێراقییه‌وه كرد و توانی له دواین چوار یاریی پێنج گۆڵ تۆمار بكات كه له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نه‌فتی میسان له گه‌ڕی هه‌ژده‌ی خولی نایابی عێراق ئاسۆ رۆسته‌م هاتریكی تۆمار كرد.