نرخی دۆلار له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرا

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم دیاریده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه پێشتر ئه‌و هه‌نگاوه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه بڕیاری له‌سه‌ردرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1ـی ئادار/مارسی 2023)، له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ت به واژووی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، نرخی یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به هه‌زار و 300 دینار دیاریكردووه.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه به ژماره (108) له (1ـی ئادار/مارسی 2023) ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه پاڵپشت به نووسراوی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ژماره (5/11/868) له (8ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) تایبه‌ت به نرخی گۆرینه‌وه‌ی دراوی بیانی/دۆلار له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری پێده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ش، نرخی دۆلارێك به‌رامبه‌ر هه‌زار و 300 دینار (واته 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 130 هه‌زار دینار) له رێكه‌وتی (14/2/2023)ـه‌وه كاری پێده‌كرێت.
