وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان: دابه‌شكردنی به‌نزینی 690 و نه‌وتی سپی به‌رده‌وام دەبێت
K24 - هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی سامان سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حكومه‌ت به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی و به‌نزینی 690 دیناری.
رێبین زه‌نگه‌نه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان، به کوردستان24ی راگه‌یاند: له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان و ئێستا گه‌یشتووینه‌ته ده‌وروبه‌ری شاره‌كان، به بڕی كه‌متر له 65 ملیۆن لتر ده‌ستمان پێكرد، كه 321 هه‌زار خێزان لێی سودمه‌ندبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تاوه‌كو ئێستا 75 ملیۆن لتر نه‌وتی سپی دابه‌شكراوە، كه حكومه‌تی عێراقی ته‌نها 9 ملیۆن لتری ناردووه، ده‌شڵێت: ده‌بوایه عێراق ساڵانه 270 ملیۆن لتر نه‌وتی سپی بنێرێت تاوه‌كو به‌شی هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
رێبین زه‌نگه‌نه، باسی له‌وه‌شكردووه: پرۆسه‌ی به‌نزینی 690 دیناری به‌رده‌وامه، ئه‌م به‌نزینه له پاڵاوگاكانی خۆمان به‌رهه‌م ده‌هێنین، ئه‌ویش ساڵانه پێوستی به چاككردنه‌وه‌یه، بۆیه دوو تا سێ رۆژێك وه‌ستابوو له‌به‌ر كاری چاكردنه‌وه بووه.