نەوەی ماندێلا: ئێمە بە درێژایی مێژوو وانەمان لە شۆڕش و بەرخودانەکانی گەلی کوردەوە وەرگرتووە
"پێویستە گەلی کورد مافی خۆبەڕێوەبردنی هەبێت"

K24 - ههولێر:
نەوەی ماندێلا لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە و بەسەرکردنەوەی مۆنۆمێنتی شههیداندا رایگەیاند، نێڵسۆن ماندێلای باپیری، گەلی کوردی وەک بەشێک لە گەلەکەیان زانیوە و ئازادی وڵاتەکەیانی بە ئازادی کوردستان و گەلانی چەوساوە بەستووەتەوە.
جەختیشیکردەوە، گەلی کوردستان و ئەفریقا مێژوویەکی هاوبەشیان هەیە و وانەی زۆریش لە شۆڕش و بەرخودانەکانی گەلی کوردەوە فێربوونە.
دکتۆر سيابولێلا ماندێلا، نەوەی سەرکردە نێلسۆن ماندێلا دهڵێت: "ماندێلا هەمیشە گەلی کوردستانی وەک بەشێک لە خۆمان زانیوە، بۆیە کاتێک ماندێلا لە 1990 ئازادکرا، رایگەیاند، ئێمە ئازادی تەوامان بەدەست نەهێنا تا ئەو کاتەی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو گەلانەی لە جیهاندا دەچەوسێندرێنەوە، نەگەن بە ئازادی تەواو".
ههروهها گوتی: "بۆ من و ماندێلا و تەواوی کۆمەڵگهی ئەفریقای باشوور، بڕوامان وایە پێویستە گەلی کورد مافی خۆبەڕێوەبردنی هەبێت".
ههروهها گوتیشی: "ئێمە بە درێژایی مێژوو وانەمان لە شۆڕش و بەرخودانەکانی گەلی کوردەوە وەرگرتووە و ئەمە ئەو مێژووە هاوشێوەیه یه کە ئێمە لەگەڵ کورد هەمانە، تەنانەت لە رووی سیاسیشەوە پەیوەندییەکی باش لە نێوان ئەفریقای باشوور و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، بەتایبەت لەگەڵ کوردستان و فەڵەستین، چونکە بڕوامان وایە گەلی کوردستان و فەڵەستین بەشێکن لە گەلەکەمان."