بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره كۆنترۆڵ ده‌كرێت
یه‌كێكه له پێگه سه‌ربازییه ستراتیژییه‌كان له باشوری موسڵ
K24 - هه‌ولێر:
سوپای عێراق،له كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی له ناحییه‌ی گه‌یاره كنزیكبووهتهوه و شه‌ڕ و پێكادان له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش له باشوری موسڵ به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی سوپای عێراق له گوندی"عهوسهجه" هێرشێكی چه‌كدارانی داعشیان تێكشكاندووه و به‌ره‌و ناو سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گه‌یاره ڕاویانناون، توانیویانه پێشڕه‌وی بكه‌ن و ئه‌و گه‌مارۆی ئه‌و بنكه ئاسمانییه سه‌ربازییه بده‌ن، كه پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ستراتیژییه و ده‌كه‌وێته باشوری شاری موسڵه‌وه.
هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان پێگه ئاسمانییه‌كه‌ی گه‌یاره وه‌ك كۆنترۆڵكراو ناو ده‌به‌ن له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵام پارێزگاری نه‌ینه‌وا "نه‌وفل حه‌ممادی سوڵتان" ڕایگه‌یاندووه، هێزه عێراقییه‌كان گه‌مارۆی فڕۆكه‌خانه سهربازییهكهیانداوه و چه‌ند كاتژمێری داهاتوو مژده‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه پێگه‌یه‌كی ستراتیژیی سه‌ربازییه و بۆ پرۆسه‌كانی داهاتوو و ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ بایه‌خێكی زۆری هه‌یه و له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هێزه‌كانی عێراقی له ناوچه‌كانی باشوری موسڵ و باكوری تكریت، ئۆپراسیۆنێكیان بۆ ڕزگاركردنی گوند و ناحیه و ناوچه‌كانی دیكه ده‌ستپێكردووه و توانیویانه له‌و میحوهرانهوه پێشڕه‌وی بكه‌ن.