عێراق: تورکیا رووباری فورات وشک دەکات
.jpg)
K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر توركیا له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئاوی ئێستای به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا رووباری فورات وشک دەبێت.
عه‌ون زیاب، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەدەگی ئاوی عێراق کەمە، رێککەوتنێک هەیە لەنێوان (عێراق، تورکیا و سووریا) سەبارەت بە رووباری فورات بۆ دابەشکردنی ئاو لەنێوان هەر سێ وڵاتەکەدا و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه بڕی 500 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکەوە لە تورکیا بەر دەدرێتەوە.
گوتیشی: "لە راستیدا نیوەی ئەو بڕە ئاوەی لەسەری رێککەوتوون ده‌گات، عێراقیش داوا ده‌كات پشكی ئاو بۆ 600 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا زیاد بكرێت".
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رده‌وام بێت، رووباری فورات بەوشێوەیە به ته‌واوی وشك دەبێت.