بنكەی ئاسمانی گەیارە لە بۆمب و تەقەمەنییەكان پاكدەكرێتەوە

كوردستان24 زانیاری زیاتر لەبارەی كۆنترۆڵكردنەوەی بنكەی ئاسمانی گەیارە بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

فەرماندەیەكی سوپای عێراق رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا ھێزەكانی عێراق چوونە ناو بنكەی ئاسمانی گەیارە، لە ئێستادا دەستكراوە بە پاككردنەوەی لە بۆمب و تەقەمەنییەكان.

فەرماندەی لیوای 91 لە سوپای عێراق حەماد دزەیی بە ماڵپەڕی كوردستان24 رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا ھێزەكانی سوپای عێراق چوونە ناوبنكەی ئاسمانی گەیارە و ئێستا سەرقاڵی پاككردنەوەی ئەو بنكە ئاسمانییە لە بۆمب و تەقەمەنییە نەتەقێنراوەكان كە لەلایەن داعش دانراونەتەوە".

ئەو فەرماندەیەی سوپای عێراق گوتیشی: "ھەر یەك لە لیوای 92 ی فیرقەی 16 و لیوای 35ی زرێپۆش و 2 فەوجی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان و عێراقی بەووداریان لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كرد".

پارێزگاری ئەنباریش لای خۆیەوە رایگەیاند، بنكەی ئاسمانی گەیارە بە تەوای رزگاركرا و ھێزە ئەمنییەكان چوونە ناو بنكەكە.

بنكەی ئاسمانی گەیارە لە رووی سەربازییەوە بە شوێنێكی ستراتجی ھەژمار دەكرێت، دەكەوێتە باشووری شاری مووسڵ، لە كاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ گرنگی دەبێت بۆ گواستنەوەی كەلوپەلی سەربازیی لە شوێنەكانی دیكە بۆ ئەم ناوچەیە.