چيلكۆت: بڕيارى ريشهكێكردنى به‌عس سه‌رچاوه‌ى ململانێ خوێناوييهكان بووه
كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر عێراق هه‌بووه و بووه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ململانێى خوێناوى و تائيفى له عێراقدا.
K24 – هه‌ولێر:
راپۆرتى چيلكۆت، ئاشكرايكردووه، سياسه‌تى ريشه‌كێشكردنى حزبى به‌عس كه كۆچكردوو ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى سهرپهرشتيدهكرد، كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر عێراق هه‌بووه و بووه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ململانێى خوێناوى و تائيفى له عێراقدا.
رۆژى 6ى تهمموز/ يۆليۆى 2016 جۆن چيلكۆت سه‌رۆكى ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه له به‌شداريكردنى بريتانيا له شه‌ڕى عێراق راپۆرتى خۆى پێشكه‌ش كرد.
چیلكۆت، رایگه‌یاند، ئه‌و به‌شداریكردنه هه‌ڵه‌یه‌كی "گه‌وره" بووه و بووه‌ته هۆی دروستكردنی چه‌ندین كێشه بۆ وڵات، كه هێشتا شوێنه‌واری هه‌ندێكیان له وڵات ماون و تێنه‌په‌ڕیون.
له راپۆرته‌كه‌دا، چيلكۆت ئه‌وه‌ى دركاندووه، كه به‌رپرسانى ئه‌مريكا و بريتانيا هه‌وڵيانداوه، به‌ڵام شكستيانهێناوه له دانانى سنوورێك بۆ پرۆسه‌كانى چه‌له‌بى و سياسييه شيعييه‌كان بۆ له‌ناوبردنى بهعسييهكان و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى لاسه‌نگى ره‌گه‌زى و مه‌زهه‌بى له عێراقدا.
هه‌روه‌ها روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌مريكا و بريتانيا سياسه‌ت و پلانێكى روونيان له باره‌ى ريشه‌كێشكردنى به‌عس نه‌بووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ر دواى رووخانى به‌عس، ناكۆكى له نێوان به‌رپرسانى عێراقى و هێزه‌كانى ئه‌مريكا و بريتانيا درووست بووه له باره‌ى ريشه‌كێشكردنى بهعسييهكان.
ئه‌مريكايى و بريتانييه‌كان تێكۆشاون بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پلانه 3 ئاستى بهعسييهكان بگرێته‌وه و به‌و پێيه نزيكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س دوور ده‌خرانه‌وه، به‌ڵام لايه‌نه عێراقييه‌كان هه‌وڵيانداوه ئاستى چواره‌ميش بگرێته و به‌و پێيه 30 هه‌زار كه‌سى ديكه له به‌رپرسانى باڵاى به‌عسه‌وه تا ئاستى مامۆستاى قوتابخانه له پيشهكانيان ده‌ربكه‌ن.
دواى رووخانى رژێمى به‌عس، ياساى ريشه‌كێشكردنى به‌عس په‌سند كرا و دواتر ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ياساكه‌ى هه‌موار كرده‌وه و ناوى گۆڕدرا بۆ ياساى لێپرسينه‌وه و دادوه‌رى.