به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار زۆرێك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی عێراقی مایه‌پووچ دەکات

K24 - هەولێر
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنان، زۆرێك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی عێراق مه‌ترسی مایه‌پووچبوونیان له‌سه‌ره، كه هه‌زاران كرێكار له‌و كه‌رته كارده‌كات.
حەسەن ئەلتەمیمی، سەرۆکی یەکێتی کۆمەڵەی جووتیاران لە عێراق، به ئەلعەرەبی ئه‌لجه‌دیدی رایگه‌یاند، کەرتی بەرهەمهێنانی پەلەوەر رووبەڕووی ئاستەنگێکی زۆر بووه‌ته‌وه، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کارەساتێکی راستەقینە لە ئەنجامی ئەو فشارە داراییانەی کە بەرهەمهێنەران رووبەڕووی دەبنەوە و هه‌روه‌ها لاوازی رێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان .
ئەلتەمیمی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، نرخی حه‌له‌ف گەیشتووەتە ئاستێکی به‌رز لەگەڵ دابەزینی بەهای دینار، ئەمەش زیانێکی گه‌وره‌ی له به‌رهه‌مهێنان داوه و به‌رهه‌می ناوخۆیی كه‌مكردووه‌ته‌وه، وڵاتیش هاوردەکردنی دەرەوەی زیادكردووه.
سەرۆکی یەکێتی کۆمەڵەی جووتیاران لە عێراق جەختی كرده‌وه، لەسەر گرنگی پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست و دابینکردنی خۆراکی ئاژەڵ و ڤاکسین و سنووردارکردنی هاوردەکردن لە دەرەوە دەکاتەوە، بەپێی سیاسەتە ئابوورییە ستراتیژییەکان کە پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی دەکەن.
عەمار ئەلعەزاوی، خاوەنی پڕۆژەیەکی پەلەوەر به‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی گوت "حه‌له‌ف و دەرمان بە دۆلار دەکڕن، هاوکات بەرهەمە پەلەوەرەکانیان بە دیناری عێراقی دەفرۆشن، ئەمە جگە لەوەی بەرهەمی هاوردەکراو بۆتە بارگرانییەکی گەورە بۆ خەڵکی ناوخۆ و بەرهەمهێنهران، چونکە نرخەکانیان کێبڕکێ لەگەڵ نرخی بەرهەمە ناوخۆییەکان دەکات".
ئەلعەزاوی ده‌شڵێت: "کێشە داراییەکان و نەبوونی پاڵپشتی حکومەت، جگە لە رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار و کۆنتڕۆڵنەکردنی بازاڕی ناوخۆیی، ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن پڕۆژەکان مایەپووچبوون و كێڵگه‌كانیان داخستووه".