دواى دوو رۆژ پێكدادان هێمنى باڵ به‌سه‌ر باشوورى سوداندا ده‌كێشێت
دواى دوو رۆژ له پێكدادانى چه‌كدارى نێوان لايه‌نه چه‌كداره‌كانى ده‌وڵه‌تى باشوورى سودان ئه‌مڕۆ ره‌وشه‌كه له جوباى پايته‌ختى ئه‌و وڵاته هێور بووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دواى دوو رۆژ له پێكدادانى چه‌كدارى نێوان لايه‌نه چه‌كداره‌كانى ده‌وڵه‌تى باشوورى سودان ئه‌مڕۆ ره‌وشه‌كه له جوباى پايته‌ختى ئه‌و وڵاته هێور بووه‌ته‌وه.
ماوه‌ى دوو ساڵه ده‌وڵه‌ته تازه لهدايكبووهكهى باشوورى سودان به ده‌ست شه‌ڕى ناوخۆى لايه‌نه نهيارهكانهوه ده‌ناڵێنێت.
دوێنێ ئه‌ميندارى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بان كى مون رايگه‌ياند، رووداوه‌كانى ئه‌م دواييه ده‌ريان خست كه پابه‌ندبوونى ته‌واو به پرۆسه‌ى ئاشتيى له ئارادا نييه و داواشى له به‌رپرسانى لايه‌نه سياسييه‌كان كرد سنوورێك بۆ كوشتارى نێوانيان دانێن و به‌نده‌كانى رێككه‌وتنى ئاشتيى جێبه‌جێ بكه‌ن.
شاهێدحاڵه‌كان له جوباوه بۆ رۆيته‌رز رايانگه‌ياندووه، ئه‌مڕۆ پێكدادانى چه‌كدارى رووى نه‌داوه، به‌ڵام له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ميليشياكان بازگه‌يان داناوه و كاروانى ئۆتۆمبێله سه‌ربازييه‌كانيان ده‌سوڕێنه‌وه.
له كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2013ه‌وه شه‌ڕى ناوخۆ له باشوورى سودان ده‌ستيپێكردووه و هه‌ريه‌ك له سلڤاكيرى سه‌رۆكى وڵاته‌كه و جێگره‌كه‌ى ريك مشار هێزه‌كانيان به گژ يه‌كه‌وه ناوه و شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
سلڤاكير سه‌ر به هۆزى دهنكايه و ريك مشاريش سه‌ر به هۆزى نوهيره و ئه‌و دوو هۆزه له ئابى رابردوودا گه‌يشتنه رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتيى به‌رقه‌رار بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا رێككه‌وتنه‌كه‌يان جێبه‌جێ نه‌كردووه و سلڤاكير و ريك مشار هێزه‌كانيان يهكنهخستووهتهوه.