ئه‌نقه‌ره: بۆ دروستكردنی ناوه‌ندێكی غاز پێویستمان به رووسیایه
K24 - هەولێر
چاگری ئیرهان، ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە لە سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە پێویستی بە وەبەرهێنانی رووسیایە بۆ دروستکردنی ناوەندێکی غاز.
له كۆتایی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ، فاتیح دۆمیز، وه‌زیری وزه و سامانه سرووشتییه‌كانی توركیا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وڵاتانی به‌كاربه‌ری غاز بۆ 14 و 15 مانگی شوبات رێكخستبوو، دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ی شوبات، كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا بۆ 22 ی ئادار.
ئیرهان گوتیشی: دانوستاندنه‌كان سه‌باره‌ت به دروستكردنی ناوه‌ندی غاز راگیراوه، چونكه دوای بوومه‌له‌رزه‌كه زۆر شت گۆڕاوه.
ده‌شڵێت: راسته توركیا سوود له‌ناوه‌نده‌كه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له ئێستادا توركیا پاره‌ی نییه بۆ دروستكردنی ئەو ناوەندە.
وه‌زیری وزه و سامانه سرووشتییه‌كانی توركیا رووی قسه‌كانی له رووسیاكرد و گوتی: تكایه ئه‌گه‌ر پاره‌تان هه‌یه به‌رده‌وام بن له دروستكردنی ناوه‌نده‌كه، ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر وهبهرهێنهراكانیان.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، دەکرێت قەبارەی ونبووی ترانزێتی غازی رووسیا بگوازرێتەوە بۆ ناوچەی دەریای رەش.
ئاماژەی بە دەرفەتی دامەزراندنی ناوەندێکی غاز لە تورکیا کرد، کە دەتوانێت ببێتە سەکۆیەک بۆ دابینکردنی غاز بۆ وڵاتانی دیکە، بەتایبەتی وڵاتانی ئەوروپا.
میدیا رۆژئاواییەکان رایانگه‌یاندووه، دروستکردنی ژێرخانی ئابووری کە رێگە بە هاوردەکردنی غازی زیاتری رووسیا بدات "مانای نییە"، هه‌روه‌ها کۆمسیۆنی ئەوروپاش ئاماژەی بەوە کردووە، یەکێتی ئەوروپا هەوڵدەدات خێراتر پشتبەستن بە گازی رووسیا کەمبکاتەوە.
بەگوێرەی توێژەرانی تورکیا، دەتوانرێت لە رێگەی سێ بۆرییەوە غاز بنێردرێت، بۆری باشوور دەچێتە ئیتاڵیا، بۆری ناوەڕاست بۆ بولگاریا، ئەلبانیا، کۆسۆڤۆ، مەقدۆنیا، سربیا و وڵاتانی دیکە، هێڵی بۆری باکوور - بۆ رۆمانیا، سلۆڤینیا، هەنگاریا و دواتر بۆ ئەڵمانیا.