لیژنەی دارایی: مانگی نیسان پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق پەسەند دەکرێت

پێشبینی ده‌كرێت پڕۆژه‌یاساكه بگاته‌‌ 170 ترلیۆن دینار

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هەولێر

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پێشبینی ده‌كات، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق 170 ترلیۆن دیناربێت.

موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئه‌گه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند بكرێت، له ‌رۆژانی داهاتوودا بینه‌ر‌ی گه‌یشتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ن بۆ په‌رله‌مان و ره‌نگه‌ له‌ مانگی نیسان په‌سه‌ند بكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، ده‌شڵێت: نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 65 دۆلار بۆ هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ دیاریكراوه‌، له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و باج و كورتهێنان و قه‌رزه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن پڕۆژه‌یاساكه بگاته‌‌ 170 ترلیۆن دینار.