ميرێكى سعووديه هێرشى توند ده‌كاته سه‌ر كۆمارى ئيسلامى و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى
وتارێكى ئاگرينى له دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران دا و تێيدا گوتى: ئێران ده‌ڕووخێت.
K24 – هه‌ولێر:
مير تركى فه‌يسه‌ڵ، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى گشتيى سعووديه له كۆنگره‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى ئێرانى له پاريس وتارێكى ئاگرينى له دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران دا و تێيدا گوتى: ئێران ده‌ڕووخێت.
له وته‌كه‌يدا، مير تركى گوتيشى: ئه‌و رژێمهى خومه‌ينى هێنايه كايهوه جگه له كاولكارى و تائيفى بوون و رشتنى خوێن نه‌ك ته‌نيا له ئێران به‌ڵكو له هه‌موو وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هيچى ديكه‌ى لێ شين نه‌بووه.
ئه‌و ميرهى عه‌ره‌بستانى سعووديه گوتيشى: راپهڕينهكان له ته‌واوى ئێران‌دا كڵپه ده‌ستێنن و ئێمه‌ش له جيهانى ئيسلامى به دڵ و جه‌سته لهگهڵيداين و پشتيوانتانين و له خودا‌ش ده‌پاڕێينه‌وه دوورتان بخات له هه‌ڵه و كه‌موكورتى.
هه‌روه‌ها زۆرتر له دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران و دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و كۆماره قسه‌ى كرد و گوتى: رژێمى خومه‌ينى له رێگه‌ى دابينكردنى په‌ناگه‌ى ئارام بۆ گرووپه تيرۆريستييه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى بووه‌ته يارمه‌تيده‌رى تيرۆر.
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاو و هێرشى زياترى كرده سه‌ر خومه‌ينى و گوتى: خومه‌ينى پهيامهكهى نه‌ته‌نيا به ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر ئێران وه‌ستا، به‌ڵكو له سنووريش په‌ڕييه‌وه و ده‌يويست له هه‌موو ناوچه‌يه‌كى جيهان پێگه‌يه‌كى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر گيانى دوژمنايهتى ناوبراو.
ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى ئێران ناسراو به موجاهيدينى خه‌لق به سه‌رۆكايه‌تى مريه‌م ره‌جه‌وى له پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا ده‌ستى به كاره‌كانى كرد و بڕياره سبه‌ى يهكشهممهش به‌رده‌وام بێت.
