پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ نزیکەی 100 دۆلار بەرزببێتەوە
K24 - هەولێر
لە دوای کرانەوەی چین و سووککردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پێشبنیییەکان هەموویان روویان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوە.
کۆمپانیای گۆڵدمان ساکس رایگەیاندووە، کرانەوەی چین لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2023دا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بەرەو سەرووی 100 دۆلار بەرزدەکاتەوە.
کۆمپانیاکە راشیگەیاندووە، سنووداری لە دابینکردن و زیادە لە خواستدا هەیە و ئەم تینوێتییەی جیهان بۆ نەوت نرخی نەوت بەرز دەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای گەورەی بازرگانی ڤیتۆل گرووپیش پێی وایە، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ سەرووی 100 بەرزدەبێتەوە، هەروەها هەندێک لە شرۆڤەکارانی وۆڵ ستریتیش هەمان پیشبینییان کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
