رووسيا دوو كارمه‌ندى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكاى ده‌ركرد
دوو كارمه‌ندى ديپلۆماسى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكاى له مۆسكۆ ده‌ركرد.
K24 – هه‌ولێر:
رووسيا له وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رێككارى هاوشێوه‌ى گرته به‌ر و دوو كارمه‌ندى ديپلۆماسى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكاى له مۆسكۆ ده‌ركرد.
ئه‌و رێككارهى مۆسكۆ دواى ئه‌وه هات، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، دوو ديپلۆماتكارى رووسياى ده‌ركردبوو، به هۆى ئه‌وه‌ى پۆليسێكى رووسيا هێرشى كردبووه سه‌ر ديپلۆماتكارێكى ئه‌مريكايى.
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى ريابكوڤ، رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مريكا له دژى رووسيا دۆستانه نه‌بووه، هه‌ربۆيه رووسياش مافى خۆيه‌تى به هه‌مان شێوه وه‌ڵامى رێككارهكهى ئه‌مريكا بداته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتينك بڵاويكرده‌وه، ئه‌و ديپلۆماتكارانهى ئه‌مريكا كه له مۆسكۆ وه‌ده‌ر نراوون، له بنه‌ڕه‌تدا كارمه‌ندى ديپلۆماتى نه‌بوونه و سه‌ر به ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا سى ئاى ئه‌ى بوونه و له ژێر په‌رده‌ى كارى ديپلۆماسيدا كارى سيخووڕيان كردووه.
سه‌باره‌ت به رووداوى هێرشكردنه سه‌ر كارمه‌ندێكى ديپلۆماتى ئه‌مريكايى له لايه‌ن پۆليسى رووسياوه، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئاشكرايكرد، رووداوه‌كه له 6ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوودا روويداوه و پۆليسه‌كه ده‌ستدرێژى نه‌كردووه‌ته سه‌ر كامهندهكه، به‌ڵكو ئه‌وه ديپلۆماتكارهكهى ئه‌مريكايه په‌لامارى پاسه‌وانى باڵيۆزخانه‌كه‌ى ده‌دات.
رۆژى هه‌ينى 8ى تهمموز/ يۆليۆى 2016، جۆن كێربى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، له 17ى حوزه‌يرانى رابردووه‌وه دوو به‌رپرسى باڵيۆزخانه‌ى رووسيامان له واشنتن ده‌ركردووه.