بانكی ناوه‌ندی زیاتر له 200 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕه‌وه
K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی عێراقی 216 ملیۆن و 705 هه‌زار و 558 دۆلاری خسته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به دوێنێ دووشه‌ممه، دۆلاری زیاتری خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه (6ـی ئاداری 2023)، ماڵپه‌ری فه‌رمی بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، بانكی ناوه‌ندی عێراقی 216 ملیۆن و 705 هه‌زار و 558 دۆلاری خسته بازاڕه‌وه.
بانكی ناوه‌ندی راشیگه‌یاندووه، 153 ملیۆن و 605 هه‌زار و 558 دۆلاری بۆ حه‌واڵه كردن بووه، هه‌روه‌ها 63 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلاریشی به‌كاش فرۆشتووه.