بانكی ناوه‌ندی زیاتر له‌ 200 ملیۆن دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌

دۆلار
دۆلار

K24 - هەولێر

ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی عێراقی 216 ملیۆن و 705 هه‌زار و 558 دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌، دۆلاری زیاتری خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ (6ـی ئاداری 2023)، ماڵپه‌ری فه‌رمی بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بانكی ناوه‌ندی عێراقی 216 ملیۆن و 705 هه‌زار و 558 دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌.

بانكی ناوه‌ندی راشیگه‌یاندووه‌، 153 ملیۆن و 605 هه‌زار و 558 دۆلاری بۆ حه‌واڵه‌ كردن بووه‌، هه‌روه‌ها 63 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلاریشی به‌كاش فرۆشتووه‌.